نوچەنێت
ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامی ئێران له عێراق كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1-5-2018، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامی ئێران له عێراق كرد، كه بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، بانگهێشتكراوه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەكەدا، کە مورته‌زا عێبادى، سه‌ركۆنسوڵى كۆنسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه، كه له‌لایه‌ن ژووره بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ساز كراوه و بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
بڕیارە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان – عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
کۆنفرانسی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران رۆژی چوارشەممە ٢-٥-٢٠١٨ لە هەولێر دەستپێدەکات، بڕیارە ئاسۆی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە چەند پانێڵ و گوتارێکدا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخراوە، بڕیارە هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، محەممەد سوودانی وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق، د. شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی ئێران و د. عەلی سندی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان گوتار پێشکەش بکەن.
هاوکات ژمارەیەک پارێزگار و بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئێران بەشداریی لە کۆنفرانسەکە دەکەن و لەچەند پانێلێکی جیاوازدا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا.