نوچەنێت: تایبەت
لایەنە تورکمانییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ نوێنەرێکیان لە پەرلەمانی عێراق نییە، بۆیە داوادەکەن وەکو مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر، کورسییەکی کۆتایان بۆ تەرخانبکرێت. جێگرى سهرۆكى پارتى چاكسازیى پێشكهوتنى توركمان دەڵێت “دەمانەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کورسی کۆتامان بۆ دیاری بکرێت”.
بەهۆی نەبوونی کورسی کۆتا و بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، لایەنە تورکمانییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ نوێنەرێکیان لە پەرلەمانی عێراق نییە، بۆیە داوادەکەن وەکو مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر، کورسییەکی کۆتایان بۆ تەرخانبکرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونا قەهوەچی، جێگرى سهرۆكى پارتى چاكسازیى پێشكهوتنى توركمان و ئهندام پهرلهمانى كوردستان ڕاىدهگهیهنێت، لەبارەی داواکاری لایەنە تورکمانییە بۆ کورسی کۆتا بۆ پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “داواکارییەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقە و بۆئەوەی بتوانین بە کورسی کۆتا بەشداری ئەنجومەنی نوێنەران بین”.
تورکمانەکانی هەولێر بە خەڵکی رەسەن هەژماردەکرێن و، نزیک بە ٥٠ هەزار دەنگدەریان هەیە.