بەغدا بەمشێوەیە دەرمان بۆ هەرێم دەنێرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق لەچوارچێوەی گەمارۆکانیدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کەرتی تەندروستی هەرێم کێشەی کەمی دەرمان لەنەخۆسخانەکان دروستبوو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت “بەغدا بەردەوامە لەناردنی دەرمان بۆ هەرێم، بەڵام تائێستا بڕی ئەو دەرمانەی دەنێرێت، هەر وەک پێشترە و بڕەکەی زیاد نەکردووە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی ناردنی دەرمان لە لایەن غداوە بۆ هەرێم رایگەیاند “بەغدا بەردەوامە لەناردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا بڕی ئەو دەرمانەی، کە بۆ هەرێم دەنێرێت، هەر وەک پێشترە و بڕەکەی زیاد نەکردووە، ئەمەش کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێم درووست دەکات”.

خالس قادر گوتیشی “لەبەر ئەوەی ناردنی دەرمان لە بەغداوە وەک پێویست نییە، ئەو کەموکورتیەی، کە لە دەرمان دەبێت، لەسەر ئەو بڕە پارەی، کە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆمان دیاریکراوە دەیکڕین، بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی هەستیارن و بە بەردەوامی دەبێت دەرمانیان تێدابێت، بۆ یان دەکڕین”. 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، پەیوەندی نێوان وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق پەیوەندییەکی باشبوە و ئەو کاتانەشی، کە گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر بوون پەیوەندیان هەر هەبووە.

خالس قادر، وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە داهاتوو بە پێویست نازانێت بۆ کورد، پێیوایە شوێنی گرنگتر هەیە کورد وەری بگرێت “بەڵام ئەگەر ئەو پۆستە لەداهاتوو بەر کورد بکەوێت، بەدڵنیایییەوە بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی هەرێم، گرنگ دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com