یەکێتی و گۆڕان دوای هەڵبژاردن لەسەر ئەم پرسە کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

دوێنێ یەکشەممە ٣٠-٤-٢٠١٨، کۆتا ماوەی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆڕان بوو بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. نوێنەرێکی یەکێتیش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت “تائێستا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە، هەربابەت و گۆڕانکارییەکی دیکەش بێتە پێشەوە، لەدوای هەڵبژاردنەکان قسەی لەسەر دەکرێت”.

دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤، بزووتنەوەیی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لە سەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رێككەوتن، لەو كاتەوە ماوەكە چەندی مابوو، تاکو ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨، بە یەكسانی لەنێوانیان هەردوو حیزبەکە دابەشكرا، نیوەی یەكەمیدرا بە یەكێتی و ئاسۆ فەرەیدون لەو ماوەیەدا پۆستی پارێزگاری وەرگرت و نیوەی دووەمیشی بەر گۆڕان كەوت، ئێستاش هەڤاڵ ئەبوبەکرە لەو پۆستەدایە وەکو پارێزگاری سلێمانی.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەکرەم شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بەکۆتایی هاتنی رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “ئەوە پرسێکی سیاسییە، پێشتر رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کراوە، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەسەر ئاستی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە”.

ئەکرەم شەریف، دەشڵێت “تائێستا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییە، هەربابەت و گۆڕانکارییەکی دیکەش بێتە پێشەوە، لەدوای هەڵبژاردنی ١٢-٥-٢٠١٨ ی پەرلەمانی عێراق، هەردوولا لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی و گۆڕان قسە لەسەر ئەو پرسە دەکرێت”.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە تائێستا هیچ قسەیەک لە نێوان حیزبەکەی و بزووتنەوەی گۆڕاندا نەکراوە لەسەر ئەو  پرسە، بەڵکو هەمووی هەڵگیراوە بۆ دوای هەڵبژاردنەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com