پارتێکی دیکەی تورکمانی پشتگیری لە لیستی ١٨٤ی پارتی راگەیاند

0

نوچەنێت

پارتی گەلی توركمانی پشتیوانی خۆی بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند و داوا لە جەماوەر و لایەنگران و هەوادارانی لەناوە و دەرەوەی وڵات دەكات دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی بدەن.

ئەو لایەنانەی لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیری پارتی دەکەن جگە لە پارتی گەلی تورکمانی بریتین لە: پارتی چاکسازی تورکمان، پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان، پارتی دیموکراتی تورکمان، کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی و کۆمەڵەی لیبراڵی تورکمان.

محەمەد كەركوكلی، سەرکردەیەکی پارتی گەلی توركمانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “نەتەوەی توركمان بە درێژایی دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق، لەژێر زوڵم و چەوساندنەوەدا بووە، تا هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول كە ترووسكایی بە گەلی توركمان بەخشیوە و “هیواكانی نەتەوەكەمان لە سایەی ئەو شۆڕشە گەورەتر بوون”.

ئەو سەرکردەیەی پارتی گەلی تورکمانی دەڵێت “هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای راپەڕینەوە بوونەتە هۆی بەرجەستەبوونی كۆمەڵێك مافی دەستووری و یاسایی و كولتوری، بەو هۆیەوە چەندین دەسكەوتی گەورەمان لە پەرلەمانەن و حکومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە”.

محەمەد كەركوكلی جەختی لەوەش کردەوە، كە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو خوێندن بە زمانی توركمانی لە زۆربەی ناوچەكان كراونەتەوە، هاوكات بەهۆی سووربوونی بەڕێز بارزانی مافەكانی توركمان لە دەستووری عێراق چەسپان”.

کەرکوکلی گوتیشی “پارتی تەنیا داكۆكی لە گەلی كورد ناكات، بەڵكوو داکۆکی لە هەموو نەتەوەكانی دیكەی كوردستانی دەكات، بۆیە داوا لە لایەنگرانمان دەكەین دەنگ بە لیستی ١٨٤ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com