نوچەنێت
ڕۆژی ٢٩-٤-٢٠١٨ ده‌سته‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، كوژرانى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له به‌غدا راگەیاند. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت “گومانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند گروپێكی حەشدی شەعبی هه‌یه، كه ده‌ستیان له‌كوشتنى ئه‌و به‌رپرسه هەبێ”.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی ئەو بەرپەرسەی حەشدی شەعبی رایگەیاند “ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له به‌غدا به‌به‌رچاوى خێزانه‌كه‌یه‌وه كوژرا، دەگوترێت بەنیاز بووە ناوى بندیواره‌كانى نێو میلیشیاكه ئاشكرا بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت “له‌نێو ناوچه‌یه‌كی پارێزراوى وه‌كو كه‌ڕاده له به‌غدا، ئه‌و شێوازه بۆ كوشتنى قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌رى دارایی میلیشیاى حه‌شد جێبه‌جێ كرا، گومانى زۆر له‌سه‌ر خوی حەشد دروست کردووە”.
لەبارەی ئاشکراکردنی لایەنی جێبەجێ کاری ئەو تاوانە پەرلەمانتارەکە گوتی “گومانه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند گروپێك هه‌یه، كه ده‌ستیان له‌كوشتنى ئه‌و به‌رپرسه بووه و پێموانییە لێكۆڵینه‌وه له دۆسیە، بتوانرێ تاوانباران ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌ن به دادگا.