نوچەنێت
ئهنجومهنى وهزیرانى هەرێمی کوردستان، پەیامێک بەبۆنەی یەکی ئەیار،ئاراستەی کرێکاران دەکات و رایدەگەیەنێت، کرێکاران توێژێکی زیندووی خاوەن رەنج و بەرهەمهێنن، له کوردستانیش رۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە. دەشڵێت “ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران درێخی نەکەن”.
لە پەیامەکەدا کە بەبۆنەی یەکی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکارانەوە بڵاویکردووەتەوە، حکومەت پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان کردووە، ئەم رۆژەشی لە مێژووی کرێکاران بە رۆژێکی پڕشەنگدار و پڕبەها بۆ داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانیان وەسفکردووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە رۆڵ و پێگەی ئەم توێژەی کۆمەڵگەکەمان دەڕوانێت و پەرۆشی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانیانە، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و رەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان، هانی کەرتی تایبەتیش دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، رەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لەبەردەم پێداویستییەکانی کرێکاران و رەخساندنی کەش و ژینگەی کار لە ئاستێکی شیاوی سەردەمیانەدا”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشیکردن لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانییان لە ماف و داخوازییەکانی کرێکاران، هیوادارە کاری زیاتر لە خزمەتی خواستەکانیاندا بکەن و بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی لە هەوڵ و کۆششیان بەردەوامبن، بەڵێنیش دەدات ههرچی بكهوێته ئهستۆى حكومهت، درێخى ناكات.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
حكومهتى ههرێمى كوردستان ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆز دهكات
بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. ئەم ڕۆژە لە مێژووی کرێکاراندا ڕۆژێکی پرشنگدار و پڕ بەهایە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانیان. کرێکاران توێژێکی زیندووی خاوەن ڕەنج و بەرهەمهێنی کۆمەڵگاکانیانن، له کوردستانیش ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ئەم توێژەی کۆمەڵگاکەمان دەڕوانێت و پەرۆشی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانیانە، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان، هانی کەرتی تایبەتیش دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، ڕەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لەبەردەم پێداویستییەکانی کرێکاران و ڕەخساندنی کەش و ژینگەی کار لە ئاستێکی شیاوی سەردەمیانەدا.
وێڕای دەستخۆشیمان لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانییان لە ماف و داخوازیەکانی ئەم توێژە گرنگهی کۆمەڵگا، هیوادارین کاری زیاتر لە خزمەتی خواستەکانیاندا بکەن و بە شێوەیەکی مەدەنی و یاسایی لە هەوڵ و کۆششیان بەردەوام بن، ههرچیش بكهوێته ئهستۆى حكومهت، درێخى ناكات.
بەرز و پیرۆز بێت یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
١/٥/٢٠١٨