پارتی لە سلێمانی خۆی بەدوور دەگرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو ژماریەک تابلۆ و پۆستەری ژمارەیەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانی سوتێنراون. بەرپرسی راگەیاندنی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش لە سلێمانی، دەڵێت “تائێستا ئەمانە حاڵەتن و نەبوونەتە دیاردە”.

بڕیارە ١٢-٥-٢٠١٨، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، بانگەشەی لایەنەکان لەسەرجەم شارەکان گەرمە و لە هەندێک شوێنیش، پۆستەر و تابلۆی لایەنەکان دەشێوێندرێ ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەڕو سوکایەتی کردن بەکاندی و لایەنەکانەکان بەردەوامە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سێخ عەتا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، سەبارەت بە چۆنیەتی بانگەشەی حیزبەکەیان لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “ئێمە لەسەرتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بەیان نامەیەکمان دەرکرد، ئەوەبوو، کە خۆمان بەدوور دەگرین لە گرژکردنی شەقام و وتاری میدیایی گرژ، تائێستا بەکردەیی کارێکمان کردووە، کە نەبینە بارگرانی بۆ سەردۆخی ترافیکی شار و دۆخی دەروونی خەڵک”.  

بەرپرسی راگەیاندنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، دەڵێت “لە سلێمانی هەندێک پۆستەری کاندیدەکانمان لە هەندێک شوێندا سوتێنراوە و هەندێک تابلۆ شمان شکێندراون، ئەم جۆرە حاڵەتان روویانداوە، بەڵام تا ئێستا ئەمانە حاڵەتن و نەبوونەتە دیاردە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com