حکومەتی هەرێم خەرجی کرێی خوێندنی ئەم توێژە دەگرێتە ئەستۆ

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایدەگەیەنێت، کە وەزارەتەكەمان خەرجی کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ ی سەرجەم کچ و كوڕی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم دەگرێتە ئەستۆ، بۆ  ئەو مەبەستەش رێنمایی پێویستمان ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە،  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری  شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم سەبارەت بەخەرجکردنی کرێی خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانی کەسوکاری شەهیدان رایگەیاند “وەزارەتەکەمان، خەرجی خوێندنی ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، لە ئەستۆ گرتووە و نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی کردووە، لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە، کە دابەشمان کردووە، قوتابیان و خوێندکارانی کەسوکاری شەهیدان کرێی خوێندن نادەن”.

گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، گوتیشی “پێویستە قوتابیان و خوێندكاران، فۆرمی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پڕبكەنەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە راستەو خۆ کرێی خوێندنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com