لیستی هاوپەیمانی بەم شێوەیە دەنگی یەکگرتوو دەبات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆشتنی یەکگرتووەکان بۆناو حیزبە تازەکانی کوردستان، کاریگەری لەسەر دەنگی یەکگرتوو نابێت “ئەگەر کاریگەریشی هەبێت کار ناگاتە ئەوەی، کە کورسی لە یەکگرتوو ببات، تەنها بەشێکی کەم لەدەنگە ناڕازییەنانی یەکگرتوو نەبێت”.  

بڕیارە  ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، پێشبینیش دەکرێت دەنگی کورد بەگشتی لەم هەڵبژاردنە کەم بکات، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دروستبوونی هێزە نوێیەکانی کوردستان، رەنگە گۆڕانکاری بەسەر دەنگی لایەنە کوردستانیەکان بێنێت بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عومەر صاڵح عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی  یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کاریگەری درووستبوونی هێزە نوێیەکان لەسەر دەنگەکانی یەکگرتوو رایگەیاند “درووستبوونی ئەو حیزبە نوێیانەی کوردستان، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەنگی یەکگرتوو نابێت، ئەو کەسانەشی لەیەکگرتووەوە چوونەتە ناو لایەنێکی دیاریکراو، تەنها بەشیکی کەم لە  دەنگە ناڕازییەکانی یەکگرتوو دەبن، ئەویش بەو مەرجەی ئەو کەسانە خۆیان کاندید کردبێت، ئەگەرنا هیچ کاریگەرییەکی نابێت”.

عومەر صاڵح دەڵێت “هەموو لایەنە کوردستانیەکان ترسی ئەوەیان هەیە، کە رێژەی بەشداریکردنی کورد لەدەنگدانی ئەمجارە کەم بێت، بۆیە بەگشتی دەنگی لایەنە کوردییەکان کەم دەکەن، چونکە خەڵک توڕەیە لە هەموو لایەنەکان و متمانەیان نەماوە بە هیچ لایەنێک، دۆخی ژیانی خەڵکیش باش نییە و خەڵک بێزار بووە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆڕانکارییەکان لە هەڵبژاردندا زۆر نابن، چونکە هەموو لایەنێک رێژەیەکی دیاریکراو دەنگی خۆی هەیە و بەدەستی دێنێتەوە، بەتایبەت لەدەڤەری بادینان.

هەروەها پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو روونیشیکردەوە “دروستبوونی حزبەکەی د. بەرهەم و نەوەی نوێ، گۆڕانکاری لەسەر دەنگی یەکێتی دەبێت بەتایبەت لەدەڤەری بادینان، کە دەنگەکانی یەکێتی پەرشوبڵاو دەکات، رەنگە ئەمەش لەبەر ژەوەندی پارتی یان یەکگرتوو بێت لەم دەڤەرە، کە دەنگەکانی بڕاوات بۆ ئەوان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com