نوچەنێت
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ناحەزان و هەندێک لایەن ویستیان هەڵبژاردن بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە. دەشڵێت “داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد بیسەلمێنن، کە پارتی وەک هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە”.
ئمڕۆ یەکشەممە ٢٩-٤-٢٠١٨ لە هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەیەکی جەماوەری حیزبەکەی کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
نێچیرڤان بارزانی لەبەشێک لە گوتارەکی رایگەیاند “هەموو لایەک ئاگادارن پارتی زۆری لا مەبەست بوو هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بڕیاربدەن، چ بە بەشداریکردن چ بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، بەداخەوە ئەو یەکڕیزییە دروستنەبوو، بەپێچەوانەوە هەندێک لایەن و ناحەزانی پارتی بە حیسابی خۆیان ویستیان هەڵبژاردنەکانیش بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە.
نێچێرڤان بارزانی جەختی ەوە کردەوە، کە دەبێت بە هێز و گڕوتینەوە هەموومان پێکەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنە بکەین و، بۆ ناحەزانی پارتی بیسەلمێنین کە پارتی پێشەنگە، پارتی وەک هەمیشە هێزی یەکەمی کوردستانە، هێزی پاراستنی مافەکان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە”.
نوێ دەکرێتەوە..