یەكێتی مامۆستایان داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

جێگری سەرۆكی یەكێتی ماموستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەک بەرنامەی كار بۆ ئایندە، یەکێتی مامۆستایان كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداوە.

بەهۆی قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە دامەزراندنی مامۆستایانی لە کەرتی پەروەردەدا نەکردووە، ئەمەش بۆشاییەکی زۆری لە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستاندا دروستکردووە، لەئێستاشدا نزیکەی ٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا وانە دەڵێنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سەبارەت بە پلانی ئایندەیان لە پڕۆسەی پەروەردە رایگەیاند “لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستاندا، کۆبوونەوەمان کردووە و یەکێک لەو خاڵانەی گفتوگۆمان لەسەر کرد، پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ بووە، هەوڵبدرێت مافەکانیان نەفەوتێت و ئەولەویەتیان پێبدرێت لەکاتی دامەزراندن”.

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، سەرجەم پەروەردەکان ناوی ئەو مامۆستا وانەبێژانەیان تۆماکردووە، کەلەناوەندەکانی پەروەدەدا وانە دەڵێنەوە،دەمێنێتەوە سەرپسپۆڕی وشوێنی نیشتەجێ بوون، کە ئەویش گرنگە لەکاتی دامەزراند، بۆ ئەوەی توشی گرفتی هاتووچۆ نەبێت.  

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی “بەهۆی قەیرانی دارایییەوە ماوەی چەندساڵێکە دامەزراند نەبووە، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمانداوە، لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، هاوڕاین لەسەر ئەوە و کاریشمان لە سەر کردووە، حکومەتی هەرێمیش بەڵێنی ئەوەی داوە، کە ئەگەر هاتوو قەیرانی دارایی چارەسەر بکرێت، بەدڵنیاییەوە گۆڕنکاری لەکۆمەڵێک بابەتدا دەکات”.

ناوبراو جەختیشیکردەوە لەوەی، کە ئەوان وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ مافەکانیان نەفەوتێتێ، دەشڵێت “بەدڵنیاییەوە لەساڵی ئایندەدا ئەگەر قەیرانی دارایی کۆتایی بێت ،ئەوا هەواڵێکی خۆشیش بۆ ئەوان دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com