گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و سلێمانی بە کوێ گەیشت؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سەرخەتن لەگەڵ حکومەتی تورکیادا، بۆ ئەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە. 

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق، بڕیاریدا بەلابردنی گەمارۆ ئاسمانییەکانی سەر هەرێمی کوردستان زۆربەی وڵاتان بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دا، جگە لەوڵاتی تورکیا، کە لە رۆژی ٢٣ی ئازار بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند “رێگای ئاسمانی تورکیا، بۆ ھەولێر دەکەنەوە، بەڵام ئاسمانی سلێمانی ناکەنەوە” بەبیانووی ئەوەی، کە سلێمانی پشتیوانی پەکەکە دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دانا محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند “تاکو ئێستا گەشتە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێ نەکردۆتەوە، ئەو وڵاتانەشی، کە گەشتەکانیان بەسەر ئاسمانی تورکیادا ئەنجامدەدەن بۆ سلێمانی تائێستا دەستیپێ نەکردووەتەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتی تورکیا رێگەنادات بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا هیچ گەشتێک بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام بدرێت”.  

دانا محەمەد ئاماژە بەوە دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، لە سەر خەتن لەگەڵ حکومەتی تورکیادا، بۆ لابردنی ئەو گەمارۆوە ئاسمانییەی، کە لەلایەن تورکیاوە خراوەتە سەر ئاسمانی سلێمانی، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە. 

سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تاران و سلێمانی، گوتی “هێشتا گەشتەکانی نێوان سلێمانی-تاران دەستیپێ نەکردوەتەوە، هەرچەندە هیچ شتێکی فەرمیمان لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لەهەفتەی داهاتوودا گەشتەکانی تاران-سلێمانی دەستپێدەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com