نوچەنێت
لە هەڵمەتی بانگەشە بۆ لیستی یەکێتی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کوڕی مام جەلال، رەخنەی تووندی لە بەرهەم ساڵح گرت و گوتی، کە سەرۆک حکومەت بوویت و حکومەت پارەی لێدەباری بۆ چاکسازیت نەکرد؟.
قوباد تاڵه‌بانی، به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی لیستی ١٦٢ی یه‌كێتی، له شاری هه‌ڵه‌بجه گوتارێكی پێشكه‌شی كادیر و لایەنگرانی حێزبەکەی کرد و گوتی ”ئێمه ده‌بێت چیتر نه‌هێڵین خه‌ڵكانێكی دیکە یاری به ئاینده‌ی خۆمانه‌وه بكەن، نابێت چیتر بهێڵین خه‌ڵك قومار به ئاینده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بكات”.
له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و قسانه‌ی دژی یه‌كێتی ده‌كرێت قوباد تاڵه‌بانی گوتی ”نه‌یاره‌كانمان بێویژدانی و گه‌له كۆمه‌كی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون چۆن بتوانن له یه‌كێتیی نیشتمانی بده‌ن، ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ین و ئێوه‌ش قبوڵی ناكه‌ن، هه‌موو پیلانه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كەینه‌وه، له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵامی نه‌یاره‌كانمان ده‌ده‌ینه‌وه”.
قوباد تاڵه‌بانی رەخنەش لەو کەسانە دەگرێت، کە پێشتر یەکێتی بوونە و دوای لەدەستدانی دەستکەوتە ماددییەکان لە یەکێتی دوورکەوتوونەتەوە و بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت ئاماژە بە بەرهەم ساڵح دەکات و دەڵێت ”تا پاره هه‌بوو و دۆخه‌كه‌ش باش بوو، له‌ناو یه‌كێتی بوو، قیاده‌ی یه‌كێتی ده‌كرد، به‌ڵام كه دۆخه‌كه خراپ بوو جیابووەوه له‌یه‌كێتی و ئه‌مڕۆ باسی حكومڕانیمان بۆ ده‌كات و باسی كه‌موكورتی حكومه‌تمان بۆ ده‌كات”.
تاڵه‌بانی ناڕاستەوخۆ باسی بەرهەم ساڵح دەکات و ئاماژە بەوە دەدا، کە کاتێک سەرۆکی حکومەت بوو و حکومەت پارەی لێدەباری نەیتوانیوە چاکسازی بکات. دەشڵێت ”كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه دووجار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق بووه و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بووه. بۆ له‌كاتێكدا له حكومه‌ت بووه كه‌پاره‌ی لێده‌باری نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟ بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟! ئه‌و كه‌سانه بێ‌ویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن. به‌ڵام یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان رۆژی 12ی ئایار به ده‌نگه‌كانمان وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه”.
تاڵه‌بانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی نەوەی نوێی کرد و رایگەیاند “خه‌ڵكانێكی دیکە هەن خۆیان به‌فریشته و فریادڕه‌سی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن، ده‌ڵێن ئێمه نه‌وه‌ی نوێین، ده‌ڵێت ده‌مەوێت هه‌موو كه‌سێك وه‌ك خۆم لێبكه‌م، له‌كاتێكدا خۆی پەنجا ملیۆن دۆلار قه‌رزاره، ئایا ئێوه ئه‌وه‌تان ده‌وێت، بڕواناكه‌م”.