نوچەنێت
دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى فڕۆكه جەنگییەكانی سوپای توركیا چەند گوندێكی ناوچەی برادۆستیان بۆردوومان كرد و بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەك هاوڵاتی دەڤەرەكە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (هه‌ینى ٢٧-٤-٢٠١٨)، شه‌ڕێكی قورس له نێوان سوپای توركیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) له چیای دێل و گه‌رووی سیران له ده‌ڤه‌رى برادۆست له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان روویدا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش ناوچه‌كه‌یان بۆردومان ده‌كرد.
هەروەها ئه‌م شه‌ڕ و بۆردومانى فڕۆكه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ترس و دڵه‌ڕاوكێى له‌سه‌ر دانیشتووانى گونده‌كانی سیران و ئاڵه‌كان و گۆڕه‌ش و خه‌لیفان دروست كردووە، چه‌ند هاوڵاتییه‌كى ئه‌م گوندانه‌ش به‌هۆى نزیكیان له شوێنى بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ئاواره‌بوونه.