رۆڵی لایەنەکانە سیاسییەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردن

0

نوچەنێت: تایبەت

 لە رۆژانی بانگەشەی پاڵێوراوەکان و لیستەکان زۆرترین چاوییان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیایە و زۆرجار هەڵوێستی توند دژی یەکدی وەردەگرن. بەڵام ئەم جارە کەمێک ئارامتر بەڕێوەدەچێ. ماموستایەکی زانکۆش دەڵێت “روودواوەکانی ئەم دواییانە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەم جارە جیاواز کردووە لە گەڵ پێشووتردا و پێدەچێ لایەنەکان هەستیان بەمەترسییەکان کردبێ”. 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٣٢٨ کورسی پێکهاتووە و بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی کورسی پارێزگاکانی هەرێم ٤٦ کورسیین کە پارێزگای هەولێر ١٦ کورسی بەردەکەوێت و یەکێکیان بۆ پێکهاتەی مەسیحییە و پارێزگای سلێمانیش ١٨ کورسی و پارێزگای دهۆکیش ١٢ کورسی بەردەکەوێت، کە بەهەمان شێوە یەکێکیان بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان تەرخانکراوە.

بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێم کوردستان، کە رۆژێک دوای پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیپێکرد واتا لە رۆژی ١٥-٤-٢٠١٨ و بڕیاریشە ١٢-٥-٢٠١٨ هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. محەمەد ناسر سیمایی، ماموستای زانکۆی کۆیە (دەرونناسی کۆمەڵایەتی) لەبارەی جیاوازی لە بانگەشەی لیستەکان لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی رابردووی کوردستان، رایگەیاند “ئەم هەڵبژاردنە هەندێک هۆکار کاریگەرییان تێکردووە، کە رەنگە لیستە کوردستانییەکان بەو ئەنجامە گەیشتبن، کە دەبێ لە بەرانبەر بەغدا دەبێ یەک هەڵوێست و یەک دەنگ بن. هەروەها ئەو هەڕەشانەی وڵاتانی دەورووبەر لەسەر کورد بەگشتی هەیە. یان دەکرێ بەهۆی بوون و چاودێری زلهێزەکان بە سەر رەوشەکە، لایەنەکان هەوڵ بدەن بە زمانی نەرمتر لەگەڵ یەک دی هەڵسوکەوت بکەن.

ئەو مامۆستای زانکۆوە ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەر حاڵدا هۆکارەکە زۆر گرنگ نییە دەرئەنجامەکە گرنگە، کە لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێ. لە رووی دەروونناسی کۆمەڵایەتیشەوە نابێ هیستریا بمانگرێ، کە لە ناو جەماوەری زۆرەوە ئینسانەکان تووشی دەبن لە کاتی دەربڕینی خۆشحاڵی یان پێچەوانە و کۆنتڕۆڵ لە دەست بدەین، کە لە ئینسانی شارستانی ناوەشێتەوە. 

لەبارەی رۆڵی میدیاکان بە گشتی محەمەد ناسر گوتی “میدیاکانیش لەچاو هەڵبژاردنەکانی پێشوو باشترە و نەرم تر جوڵاوەتەوە بەگشتی، چونکە میدیای ئازاد نییە و سەر بە لایەنەکانن، ئەوانیش لە راستای پلانی لایەنە سیاسییەکان کار دەکەن، هەم کاریگەریان داناوە و هەم کاریگەریش وەردەگرن”. 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com