لە هەولێر چۆن پێشوازی لە عەبادی کرا؟

0

نوچەنێت

لە شاری هەولێر ئەو هۆڵەی، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی لیستی “هاوپەیمانی نەسر”، تێیدا هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەکەی ئەنجام دەدا نیوە زیاتری چۆڵ بووە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە سلێمانی و لە رێوڕەسمێکدا لە هۆتێل گراندملینیۆم گوتارێکی پێشکەش کرد و کاندیدەکانی لیستەکەی لەو پارێزگایە ناساند.

هەروەها بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦-٤-٢٠١٨، هاتە هەولێر و جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کاندیدانی لیستەکەی لە پارێزگای هەولێر ناساند. جگە لە شارەکانى دیکەی عێراق لیستى نەسر لە هەر سێ پارێزگاکانى سلێمانى، هەولێر و دهۆکیش لیستى خوى هەیە.

 ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زاوێتەی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی ناو ئەو هۆڵەی بڵاو کردەوە، کە تێیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وتەکەی لە شاری هەولێر پێشکەش کرد و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ لیستەکەی دەستپێدەکرد.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کرد، کە سێ لەسەر چواری هۆڵەکە چۆڵ بووە و ڕێکخەرانی مەراسیمەکە، کە کەسانی سەر بە لیستەکەی عەبادی بوون، هەوڵیانداوە، چۆڵی هۆڵەکە لەبەر چاوی کامێراکان بشارنەوە و بە ناچاری، چەند پۆستەرێکی بانگەشەی هەڵبژاردن و وێنەی عەبادییان داناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com