چاوەڕێ دەکرێ دۆخی دوای هەڵبژاردن بەمشێوەیە بێ

0

نوچەنێت: تایبەت

لە بانگەشەی هەڵبژاردن کاندید و هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی چڕ هێرش دەکەنە سەر یەکتر و بووتە هۆی نیگەرانی خەڵک لە هەموو لایەنە سیاسییەکان. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت “دوای هاتنەخوارەوەی تای هەڵبژاردن، رەنگە کەشو هەواکە گونجاوتر بێت، بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد”.

لە رۆژی ٢٥-٩-٢٠١٧ هەرێمی کوردستان، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامدا، کە تیایدا زیاتر لە ٩٢% ی خەڵکی کوردستان، دەنگیان بەبەڵی دا بۆ سەربەخۆی. بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی، گشتپرسی بە شکستی کورد لە باشووری کوردستان ناو دەبەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرحان جەوهەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەوەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی، کە ریفراندۆم بە شکست ناو دەبەن لەبانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند “ئێمە دەڵێن گشتپرسی سەرکەوتن بوو، بەرجەستەکردنی ئیرادە و ویستی خەڵکی کوردستان بوو، خەباتی چەند ساڵەی لەمێژینەی کورد لەم ریفراندۆمەدا بەرجەستەکرا و بە هەموو دونیاشمان گوت،  خەڵکی کوردستان ئەمەیە داواکارییەکەی، ئیتر چۆن مامەڵەی لەگەڵ کرا ئەوە شتێکی ترە”.

سەبارەت بە کاریگەری ئەم قسانە لەسەر یەکڕیزی ناوماڵی کورد و پەیوەندی لایەنەکان لە داهاتوودا، دەڵێت “کورد لە ئێستادا ناکۆک و پەرتەوازەیە، ئێمە هەوڵی بەرجەستەکردنی ئیرادەیەکی یەکگرتووی گەلی کوردستان، بە سەرجەم هێزە سیاسییەکانەوە دەدەین، تاکو ئەو رادەیەی پێمانبکرێت”.

فەرحان جەوهەر گوتیشی “کەشوهەوای دوای هەڵبژاردن جیاوازە لە پێش هەڵبژاردن، دوای هاتنەخوارەوەی تای هەڵبژاردن و کۆتایی هاتنی، رەنگە دۆخەکە لەبارتر بێت، بۆ یەکبوون و یەکخستن و یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان”.  

پێنجشەممەی رابردوو، لە دیبەیتێكدا لەشاری سلێمانی، کە هەریەك لە یوسف محەمەد، سەرۆكی لیستی گۆڕان، موسەننا ئەمین، سەرۆكی لیستی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، رێبوار كەریم، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئامادە بوون لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، یوسف محەمەد رایگەیاند، پێویستە ریفراندۆمچییەكان دادگایی بكرێن، ئەوەش كاردانەوەی توندی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com