پەرلەمانتارێکی تورکمان: پاڵپشتی کردنی لیستی ١٨٤ رێزگرتنە لە پێکەوەژیان

0

نوچەنێت: تایبەت

پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانییەکان بڕیاریان دا، دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. پەرلەمانتارێکی تورکمانیش دەڵێت “پاڵپشتی لەو لیستە رێژگرتنە لە پێکەوەژیان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مونا قەهوەچی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی چاکسازی تورکمانی، لەبارەی پشگیری کردنیان لە لیستی ١٨٤ی (پ.د.ک) رایگەیاند “تورکمان لیستێکی سەربەخۆ و بێلایەنی نییە و بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. هەروەها لە ناو لیستی ١٨٤ی پێکهاتەی تورکمانی تێدایە و پاڵپشتی لەو لیستە رێژگرتنە لە پێکەوە ژیان”.

ئەو پەرلەمانتارە تورکمانە دەڵێت، وەکو حزب کاندیدمان نییە بۆ ئەم هەڵبژاردنە، بەڵام وەک پێکهاتەی تورکمان پشتگیری لیستی ١٨٤ دەکەین و کەسایەتی تورکمانی ناو ئەو لیستەش ماموستا مەلا بەشیر-ە.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ٦ حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی ئاماژە بەوە دراوە هەرێمی کوردستان جێگەی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەژیانە بۆ هەموو پێکهاتەکان، لە هەمان کاتدا دوژمنان و ناحەزانی گەلی کوردستان، بەردەوام بوون لە هەوڵی پلانداڕشتن بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان پێکهاتەی کورد و تورکمان.

حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقیش هەوڵی دوورخستنەوە و بێبەشکردنی نەتەوەی تورکمانیان لە گشت مافە ڕەواکانی خۆی لە عێراق داوە. تاکو ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١، کە نەخشەی سیاسی و جوگرافی لە عێراق گۆڕانکاری بەسەر هات و پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتەی تورکمان توانی بەشدار بێت لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی خۆی لە گشت جومگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ئەمن و ئاسایش، کە تێیدا ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتییان و مافە نەتەوەییەکانمان پارێزراوە.

لە هەمان ڕاگەیاندراودا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دوای داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوورێکی نوێ لە عێراق کە بگونجێت لەگەڵ مافەکانی گشت نەتەوەکان و پێداگریکردنی سەرۆک بارزانی لە چەسپاندنی مافی نەتەوەی تورکمان لە دەستووری عێراق، بۆیە ئەوان وەکوو حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە پێکەوەژیانی پێکهاتەی کورد و تورکمان، بڕیاریان داوە، دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. داواشیان لە جەماوەری تورکمان کردووە، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، چونکە ”مافە نەتەوەییەکانمان لە بەرنامەی ئەم لیستەدا پارێزراوە“.

 

ئەو پارت و لایەنانەی ناویان لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

– پارتی چاکسازی تورکمان

– پارتی گەشەپێدانی تورکمان

– پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی

– پارتی دیموکراتی تورکمان

– کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی

– کۆمەڵەی لیبرالی تورکمانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com