عەبادی گەیشتە هەولێر

0

نوچەنێت

کەمێک پێش ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

رۆژی چوارشەممە ٢٥-٤-٢٠١٨، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانی نەسر شەوی ڕابردوو سەردانی سلێمانی کرد و بڕیارە لە بانگەشەی لیستەکەیدا لە هەولێر و دهۆکیش بەشداری بکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پێشوازیی لە حەیدەر عەبادی کردووە و بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی هەندێ پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆ بکەن.

هەتا ئێستاش دیار نییە، کە عەبادی لە هەولێر سەردانی بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکات یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com