نوچەنێت
بنەماڵەی شەهید لیوا حوسێن مه‌نسوور سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ ماڵەکەیان لە سلێمانی رەتدەکەنەوە. هاوژینی شه‌هید حسێن مەنسوور گوتوویەتی “بیرنه‌چێ هاوژینی من له‌سه‌ر ئازادی خاكی كه‌ركوك شه‌هیدبوو، خۆشتان ده‌زانن حاڵی ئێستایی كه‌ركوك چۆنه”.
لیوا حوسێن مەنسوور، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە لە رۆژی ٣١-١-٢٠١٥، لە گوندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای كەركوك شەهیدبوو.
حوسێن مه‌نسوور له ساڵی ١٩٦٢ له ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌ی خانه‌قین له‌دایكبووه. ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وە كردووه. ساڵی ٢٠٠٣ ژیانی هاوژینی پێكهێناوه، سێ منداڵی به ناوه‌كانی “چنار، عه‌لی و كه‌رار” هەن.
کاتژمێر ١١ی شه‌وی چوارشەممە ٢٥-٤-٢٠١٨ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپەیمانی “نه‌سر” داوادەکات سەردانی خانه‌واده‌ی شه‌هید لیوا حوسێن مه‌نسوور بکات، بەڵام ئەو خانەوادەیە رەتیدەکەنەوە پێشوازی لێبکەن و سەردانەکە بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت.
چنار حه‌سه‌ن، هاوژینی شه‌هید حسێن مه‌نسوور بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت “به‌رپرسی نوسینگه‌ی عه‌بادی داوایلێكرم پێش سه‌ردانیكردنیان ماڵه‌كه‌مان بپشكنن و منداڵه‌كانم حوسێن ئامادەبکەن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌سر-دا بگرن ، ئه‌وه‌م ره‌تكردوه کە به‌وشێوەیە سه‌ردانمان بكرێت و منداڵه‌كانیشم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارناهێنم”.
چنار حه‌سه‌ن گوتیشی “به‌نوسینگه‌ی عه‌بادیم گوت بیرنه‌چێ هاوژینی من له‌سه‌ر ئازادی خاكی كه‌ركوك شه‌هیدبوو، خۆشتان ده‌زانن حاڵی ئێستایی كه‌ركوك چۆنه، من چۆن پێشوازی له دووژمنی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م، چۆن پێشوازی له عه‌بادی بكه‌م، کە له خورماتوو و كه‌ركوك ده‌بابه‌ی ئه‌برامزی به‌سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ده‌هێنا”.