چەند ناوچەیەکی کەرکوک لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دایە

0

نوچەنێت: تایبەت

بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکوکدا گرتووە و بوونەتە مەترسی لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە. بەرپرسێکی پارتی-یش لەو ناوچەیە دەڵێت “داعش لەو ناوچانە بە ئاشکرا جموجۆڵی هەیە و بەدوای خەڵکدا دەگەڕێت”. 

دانیشتوانی ناوچەی حەفتەغار، کە لە چەند گوندێک پێک دێت لە باشووری کەرکوک و هەموویان کورد نشینن، کە لە دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەکانیان، هیچ هێزێکی ئەمنی لەو ناوچەیە بوونی نییە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هیوا رەشید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە داقوق، لەبارەی جموجۆڵی داعش لەو ناوچەیە رایگەیاند، دوێنێ شەو کاتژمێر ٩:٣٠ چوار ئۆتۆمبیل و دوو ماتۆر-ی داعش چوونە ناو گوندەکانی مەنسوور و دارە لە حەفتەغار، کە بە دروشمی “اڵڵە اکبر” بە دوای خەڵکدا گەڕاون.

هیوا رەشید دەڵێت، خۆشبەختانە کاتێک خەڵک لە هاتنیان ئاگادار بووەتەوە، کەس نەگیراوە. ئەوانیش دوای کاتژمێرێک لە مانەوەیان لە گوندەکە، گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. گوتیشی “ژمارەیان لە ٣٠ کەس زیاتر بووە و تەنیا لە یەک منداڵ توڕە بوون و دواتر یەکێکیان ماچی کردووە و پێی گوتووە ئێمە هاتووین رزگارتان بکەین”. 

ئەو بەرپرسەی پارتی لەو ناوچەیە باس لەوە دەکات، کە “دوای ئەو چەکدارانە خەڵک هەوڵی داوە لەو ناوچە دوور بکەونەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حەشدی شەعبی هاتووچۆی شەوانەی بۆ داقوق قەدەغە کردووە، نەیانتوانیوە لە گوندەکەیان دەربچن، کە رۆژ بووتەوە بەبێ بردنی کەل و پەل، خێزانەکان گوندەکانی حەفتەغار بە جێ دەهێڵن، بەتایبەتی گوندی مەنسوور چۆڵ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com