داعش لەم شوێنانەی موسڵ چالاکە

0

نوچەنێت: تایبەت 

سەرەڕای گرتنی زیاتر لە چوار هەزار ئەندامی داعش لە دوای ئازادكردنی تەواوی پارێزگای نەینەوا، و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، بەڵام مەترسی ئەم رێكخراوەكەی كەمی نەكردووەتەوە. بەرپرسێکی پارتی-یش لەو سنورە دەڵێت “چەکدارانی داعش جموجۆڵیان بەردەوام و چالاکی و کاری تێکدەرانەیان هەیە”.
رێكخراوی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤ توانی شاری موسڵ و چەند شارێكی تری عێراق داگیر بكات و دەوڵەتی خیلافەتیان تیادا رابگەیەنێت، بەڵام لە ١٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٦ ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شارەكە دەستیپێكرد و دوای نۆ مانگ ئازاد كرایەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعێد مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی (پ.د.ک) لە موسڵ لەبارەی خۆرێکخستنەوەی چەکدارانی داعش لەو سنوورە رایگەیاند “داعش جموجۆڵی بەردەوامە و کاری تێکدەرا و چالاکییان هەیە، بەتایبەت لە لای راستی موسڵ و ناوچە و گوندە عەرەب نشینەکانی دەرەوەی شار”.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی (پ.د.ک) لە موسڵ دەڵێت، ئەو چەکدارانە تا ئێشتا دژی کورد هیچ جۆرە کردەوەیەکیان نەبووە، بەڵام دژی خەڵکی ناو موسڵ و دەوروبەری بە بەردەوامی کردەوەیان هەیە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com