عەبادی و مالیکی کامیان بۆ کورد باش دەبن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕانگاری بەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی عێراق دێت و کۆمەڵێک گۆڕانکاری روودەدات، دەشڵێت “لە نێوان عەبادی و مالیکیدا، هیچیان بۆ کورد باش نین”.

بڕیارە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، پڕۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، کورد دەیەوێت لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ببێتە شەرێکێکی حەقیقی لەعێراق مافە دەستوورییەکانی خۆی بەدەست بێنێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کاریگەری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە سەر پڕۆسەی سیاسی رایگەیاند “ئامانج لەم هەڵبژاردنە ئەوەیە، کە عەقڵی تازە و خوێنی تازە و بیرۆکەی تازە بێتە ناو پڕۆسەی سیاسی عێراقەوە، بۆیە ئەگەر میللەتەکەمان بەتەواوی تێگەیشتن لەپڕۆسەی هەڵبژاردن ئەتوانێت گۆڕانکاری باش بکات، پێموایە ئەو گۆڕانکارییەش تاڕادەیەکی زۆر لەبەرژەوەندی میللەتەکەمان دەبێت”. 

سەبارەت بەوەی کە ئەگەر هەمان نوخبەی سیاسی ئێستای عێراق، دووبارە حکومی چوارساڵی داهاتووی عێراق بکەنەوە، کورد دەبێت چی بکات؟ محەمەد عوسمان، گوتی”پێشئەوەی کە ئێمە داوا لەخەڵک بکەین، ئایا ئەو نوخبە سیاسییە چی بۆ کورد دەکەن و چۆن مامەڵە لەگەڵ کورد دەکەن، دەبێت کورد ناوماڵی خۆی رێکبخاتەوە، بەداخەوە کە تائێستا رێک نیە”.

هەروەها گوتی”ئێمە کە باسی پڕۆسەی سیاسی دەکەین، دەبێت لەناو ماڵی خۆمانەوە دەست پێبکەین، هیوادارم ناوماڵی خۆمان رێک بێت، بۆئەوەی ئەوکاتە ئێمەش فشار لەبەرامبەر بکەین، بەرامبەریش ئەو مافانەی، کە مافی ئێمەیە و دەکەوێتە لای ئەوان لێیان بسەنین، نەک پێمانبدەن”.

ناوبراو جەختیشیکردەوە لەوەی، کە ئەم هەڵبژاردنە، هاوکێشە سیاسییەکان گۆڕانکاری یان بەسەردێت و کۆمەڵێک گۆڕانکاری روودەدات، لەبەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا کۆمەڵێک حیزبی سیاسی نوێ هاتوونەتە مەیدانی سیاسی و هەڵبژاردنەوە”.

سەبارەت بەوەی ئایا عەبادی و مالیکی کامیان بۆ کورد باش دەبێت، دەڵێت “لە نێوان عەبادی و مالیکیدا هیچیان بۆ کورد باش نین، دڵ بە هەر کامیان خۆشبکەین خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین، بۆیە کورد با بەتەمای ئەوە نەبێت، مالیکی یان عەبادی لەویتریان باشتربێت بۆ کورد، چونکە هەردووکیان لەیەک سەرچاوە ئاو دەخۆن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com