نوچەنێت: تایبەت
لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات.پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش دەڵێت “پێویستە بەرپرسیارانی ئەو رووداوە بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێن”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی یاداشتی فراکسیۆنەکەی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رایگەیاند “لایەنەکان زۆر باسی رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن، ئێمەش بە پێویستمان زانی ئەو رووداوانە بۆ خەڵک روون کرێتەوە.
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژە بەوە دەدات، کە هەر کەس و لایەنێک، لە هەر ئاستێکدا لەو رووداوە بەرپرسیارە، دەبێ ئاشکرا بکرێت.
لەبارەی لیژنەی پەرلەمان بۆ خورماتوو شوان ئەحمەد دەڵێت، کاری ئەو لیژنەیە جیاواز بووە و تایبەت بووە بە خورماتوو. هەروەها هێشتا کارەکانی تەواو نەکردووە.
فراکسیۆنی پارتی لە یاداشتەکەدا دەڵێت، پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی ١ی ماددەی ٤٧ لیژنەکە پێکبهێنرێت، بەڵام پێکنەهێنراوە. ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە “خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان”.
دەقی یاداشەتەکی فراکسیۆنی پارتی:
