فراکسیۆنی پارتی داوای لێکۆڵینەوە دەکات

0

نوچەنێت

لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات.

لە یاداشتەکەی فراکسیۆنی پارتی-دا ئاماژە بەوە دراوە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی ٤٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە لەکاتی پشووی خولەکانی گرێدان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت. 

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت “بەپشتبەستن بەو دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدرا و خەڵکی سنوورەکەش رووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و ئاوارەبوون، داواتان لێدەکەین بڕیاربدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی”.

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی ١ی ماددەی ٤٧ لیژنەکە پێکبهێنرێت، بەڵام پێکنەهێنراوە. ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە “خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com