نێچێرڤان بارزانی و شاندی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیانكرده‌وه‌، كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٤-٤-٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ لێفتنانت جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سوریا و هه‌ریه‌ك جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان هاوكاری و هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تى بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و بۆ ڕێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی، دووپات كرده‌وه‌.

شانده‌كه‌ ده‌ستخۆشى له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ له‌ رابردوودا توانیویانه‌ به‌ دیالۆگ‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هیوایان خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام و فراوانتر بكرێت، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ كار و ئه‌ركه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كاره‌كان، كه‌ تا ئێستا به‌ باشى ئه‌نجام دراون‌ و به‌رده‌وام ده‌بن.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكای كرد، بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و به‌رده‌وامی ئه‌و هاوكارییه‌ى به‌ پێویستى زانی و جه‌ختى له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی پشتگیری ئه‌مریكای كرد، له‌ زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هیوای خواست دیالۆگ فراوانتر و جددیتر ببێت.

تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com