هۆکاری کوشتنی کارمەندەکەی کۆمسیۆن لەهەولێر ئاشکرا دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-٤-٢٠١٨ لە بەردەم فامیلی مۆڵی هەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقە لە فارس محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کرا و کوژراوە، بەڕێو بەری ئاسایشی هەولێر دەڵێت”رووداوەکە پەیوەندی بەکێشەی کۆمەڵایەتی و خوێندارییەوە هەیە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، تاریق نوری، بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر، سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە رایگەیاند “لە بەدوادا چوونە سەرەتاییەکاندا ئەوەی بۆمان ئاشکرابووە، ئەوەیە، کە رووداوی کوشتنەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتی و خوێندارییەوە هەبووە و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەسیاسەت و بەبانگەشەی هەڵبژاردن و بابەتی تیرۆرکردنەوە نییە”.

بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر دەڵێت “لە بەدواداچوون بەردەوام دەبین، تاکو ناسنامەی بکوژەکە دیاری بکەین، بەهەر بیانویەک بێت، ئەوە مانای نییە کێشەی خوێنداری لەسەر شەقام یەکلایی بکرێتەوە، پێویستە ئەو کێشانە لە دادگا یەکلابکرێنەوە، نەک بەم شێوەیە”.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە و هەرکاتێکیش بکوژەکە دەستگیرکرا، دەدرێتە دادگا و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com