نوچەنێت: تایبەت
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-٤-٢٠١٨، لە بەردەم فامیلی مۆڵی هەولێر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا، تەقە لە فارس محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کرا و کوژرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەرپرسێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە لە بارەی کوژرانی ئەو فارس محەمەد رایگەیاند “لەسەر شەقامی سەدمەتری هەولێر، فارس محەمەد، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژراوە، بەڵام هێشتا وردەکاری زیاتر نازانین.
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن گوتیشی، ڕووداوەکە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی روویداوە و لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە و کوشتویانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە پەیوەندی بە رووداوێکی کۆمەڵایەتییە هەیە و پێشتر خەڵکی دیکەش کوژراون.

