ژنە شاعیرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت

شەوی رابردوو، ژنە شاعیری ناسراوی کورد لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی دووشەممە ٢٣/٤/٢٠١٨، کەژاڵ ئیبراهیم خدر، لەناکاو باری تەندروستیی تێکچووە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و هۆکارەکەشی جەڵتەی مێشک بووە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر، کە یەکێکە لە شاعیر و وەرگێڕە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان، خاوەنی دەیان بەرهەمی شیعرییە بە کوردی و عەرەبی و شیعرەكانی بۆ سەر زمانەكانی عەرەبی، ڕووسی، ئیسپانی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.

ئەو شاعیرە، خاوەنی دەیان دەقی شیعریی جوان و ناوازەیە و لەم ساڵانەی دواییدا چەندین بەرهەمی خستە بەردیدی خوێنەران.

كەژاڵ ئیبراهیم خدر، لەدایكبووی ساڵی ١٩٦٨ی قەڵادزێیە و لە دەیان فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی شیعریدا بەشداریی كردووە و زیاتر لە ٣٨ خەڵاتی ڕێزلێنانی لە وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com