لە موسڵ بەم هۆکارە کێشە بۆ کاندید و دەنگدەری کورد دروستدەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ١٢٠ كاندیدی كورد، كە ئێزدی و شەبەك و موسڵمانن، كێبڕكێ‌ لەسەر ٣١ كورسی پارێزگاكە دەكەن.بەرپرسێکی پارتی-یش دەڵێت “عەرەبەکان لەبەرزبوونەوەی دەنگی کورد دەترسن و کێشەمان بۆ دروست دەکەن”.

لە پارێزگای موسڵ وەک هەڵبژاردنی پێشوو نییە، بۆ کاندیدە کۆردەکان و دەنگدەرەکانیشیان، جونکە ئێستا حەشدی شەعبی لەو ناوچانە باڵادەستە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت و هەروەها وێنە و پۆستەریان لێدەکرێتەوە و دەدڕێندرێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی گرفتەکانی بەردەمیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند “بۆ کورد کێشە و گرفتی زۆر دروست دەکرێت بەتایبەت بۆ ئەو کوردانەی لە موسڵ دەچن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە ١٠ هەزار دیناریان لێوەردەگرن و درەنگتر پێیان دەدرێتەوە و دوو سێ رۆژ رایدەگرن و هەیە ناوی نەگەڕاوەتەوە. هەروەها هەیە ناویان بە هەڵە گەڕاوەتەوە یان ژمارەیەکی زۆریان خستۆتە سەر پارێزگای دهۆک، ئەمە بۆ ئەوەیە دەنگی کورد لە پارێزگای موسڵ کەم بکات،

سەعید مەموزینی دەڵێت، لەسەر ئەم بابەتە وتووێژ لە گەڵ کۆمسیۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە، بۆ ئەوە ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێ. ئاماژەی بەوەشدا، کە “لە موسڵ خەڵک دژی پارتی نییە و رێزمان دەگرن، چونکە پێشوازی لەو هەموو ئاوارەیە لەو سنوورە کراوە، بۆیە کاریگەری زۆری هەیە تاکو خەڵکانێک لە نەتەوە جیاوازەکان دەنگ بە کورد بدەن”.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوان لە بەرزبوونەوەی دەنگی کورد دەترسن، بۆیە کێشە و گرفت دروست دەکەن. هەروەها لە دڕاندنی وێنە و پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە هی کاندیدە کوردەکان، بە تایبەتی پارتی، وەک خۆم گومانم لەسەر حەشدی شەعبییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com