بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان سوتێندرا

0

نوچەنێت: تایبەت

شەوی رابردوو بنکەیەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران سووتێندرا. بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت “ئەوان هیچ لایەنێک تۆمەتبار ناکەن، بەڵام پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی بنکەکە”.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدوڵڵا قادر، بەرپرسی مەکۆی چۆمانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی سووتانی بنکەی بانگەشەی حزبەکەی راگەیاند “بارەگامان لە حاجی ئۆمەران نییە و تەنیا یەک بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنمان هەیە، کە ئامادەکاریمان دەکرد لە هەفتەی داهاتوو بکرێتەوە، بەڵام لە کاتژمێری یەک و نیوی شەوی رابردوو (یەکشەممە ٢٣-٤-٢٠١٨) سووتاوە.

عەبدوڵڵا قادر دەڵێت، ئەوان هیچ لایەنێک تۆمەتبار ناکەن، بەڵام پۆلیس و ئاسایشی ناوچەکە بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی بنکەکە. هەروەها وەک پێویست بەدەم رووداوەکەوە نەچوون.

بەرپرسی مەکۆی چۆمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، سکاڵامان لە پۆلیسی حاجی ئۆمەران تۆمارکردووە و لە کۆمسیۆنیش سکاڵا تۆماردەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com