دوایین زانیاری لەسەر یەکخستنی موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان

0

نوچەنێت: تایبەت

لەماوەی رابردوودا پڕۆژەیاسایەک بەمەبەستی یەکخستنی موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان، لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت “ئەمڕۆ فەرمانی وەزاری دەستبەکاربوونی لیژنەکە گەیشتە دەست وەزیری شەهیدانی هەرێم، ئەوان ئامادەکاری تەواو دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە”.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایگەیاند “بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ یەکخستنی موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا بەسەرۆکایەتی، مەحمودی حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند لایەنێکی تری تایبەتمەند، لەم بوارەدا بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بکەن، بۆ هەر پێشهاتێک لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە”.

سەبارەت بەکاتی دەستبەکاربوونی لیژنەکەش، فوئاد عوسمان ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-٤-٢٠١٨، فەرمانی وەزاری دەستبەکاربوونی لیژنەکە، گەیشتووەتە دەست وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەوان ئامادەکاری تەواو دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com