داعش لە سنووری داقوق شێوازی چالاکی خۆی دەگۆڕێت

0

نوچەنێت

چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکوک، دیالە و ئەنبار جموجۆڵیان دەستپێکردۆتەوە و ژمارەیەک کردەوەشیان ئەنجام داوە. بەرپرسێکی پارتی-ش لە داقوق دەڵێت “چەند رۆژێکە داعش خۆی لە چوونە ناو گوندە کوردییەکانی ئەم سنوورە دەپارێزێ”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هیوا رەشید، بەرپرسی لیزنەی ناوچەی داقوقی پارتی (پ.د.ک) لەبارەی بوونی چەکدارانی داعش لەو دەڤەرە رایگەیاند، هەموو دەڤەری داقوق، گوندەکانی بە گشتی، کە سەر بە ناوچەکانی تاڵەبانی، کاکەیی و حەفتەغار، هیچ هێزێکی لێ نییە، سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە چۆڵە و رۆژانە چەکدارانی داعش تا چەند رۆأ پێش ئێستا هاتووچۆی ئەو گوندانە دەکرد.

ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت، چەکدارانی داعش بەهۆی مەترسی چۆڵبوونی گوندە کوردنشینەکان، شێوازی چالاکیەکانی خۆیان گۆڕیوە و هاتووچۆیان بۆ ناو گوندەکان ماوەی پێنج رۆژ دەبێ راگرتووە و خەڵکی دیکە، وەک شوان و خاوەن حەوزی ماسی و…هتد، دەنێرن شتومەکیان بۆ ببەن، چونکە بە چۆڵبوونی ئەو گوندانە ناتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

لەبارەی زیان گەیاندن و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی هیوا رەشید گوتی “لەو سنوورە تائێستا هیچ زیانیان بە خەڵک نەگەیاندووە و بەتایبەتی گوندە کوردنشینەکان. هیچ کردەوەیەکیان نەبووە”.

هیوا رەشید گوتیشی، بەهۆی مەترسی ئەو چەکدارانەوە زیاتر لە ٨٠ ماڵ باریان کرد و ئەو گوندانەیان بە جێهێشتووە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لە زیاتر چۆڵبوونی گوندەکان دەکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com