
نوسەرو رۆژنامەنوس و هونەرمەند و مامۆستا‌و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی دەبنە هاوسەنگەری پێشمەرگە
نوچەنێت
ڕاگه‌یه‌نراوی گروپی نه‌وه‌كانی ماد، بۆ پشتیوانی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس وهونه‌رمه‌ند و مامۆستایان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند وچالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، وه‌ك ئه‌رك و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانی چالاكیه‌ك كه بریتیه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سنوری ناوچه داگیركراوه‌كان له‌هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یدا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ندساتێكیش بێت به‌كرده‌یی خۆمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا ببینینه‌وه…
ئه‌مه‌ش وەك نیشاندانی پشتیوانی و دڵسۆزی بۆ خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خۆمان، به‌رانبه‌ر به‌پێكهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و مۆڵدانی له‌شكری داگیركه‌ران له‌سه‌ر سنوره‌كانی كوردستان…
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ده‌یه‌وێ مێژوو بۆ دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ به‌خه‌وی پلاوی خۆی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر چنگاڵی داگیركه‌ران… هه‌روه‌ها وه‌ك پشتیوانی بۆ دانیشتوانی سنوری ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان، كه به‌رده‌وام هه‌راسان ده‌كرێن له‌لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانی به‌غداوه…
ئه‌م كاره‌مان ته‌نها ده‌چێته خانه‌ی ده‌ربڕینی یه‌ك ڕیزی و یه‌ك ده‌نگی كورد به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا كه‌له‌م كات وساته‌دا به‌هۆی هه‌ندێ بارودۆخی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تیه‌وه به‌رۆكی كورد و ئه‌زمونی حوكمداری كوردیان گرتوه…
له‌م پێناوه‌شدا پێشوازی ئه‌كه‌ین له‌هه‌موو ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر و مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندو چالاكوانێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ئاماده‌یی تێدایه بۆ ئه‌م كاره.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك و ڕیسوابونی داگیركه‌ران
تكایه هه‌ر به‌ڕێزێك ئه‌یه‌وێ ئاماده بیت كاتژمێر 8و 30 خوله‌كی سه‌ربه‌له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی: 21 -11- 2012 له‌به‌رده‌وم ده‌زگای خه‌ندان بۆ په‌خش و وه‌شاندن له شه‌قامی سالم به‌رانبه‌ر بینای تازه‌ی شاره‌وانی سلیمانی ئاماده‌بیت…
بۆ په‌یوه‌ندی كردن::: 07702106960 – 07701430211
گروپی نه‌وه‌كانی ماد
بۆ پشتیوانی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان