دەنگی کورد بەدوو هۆکار کەم دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، هۆکاری کەمکردنی دەنگەکانی کورد، فرەلیستی و پەرتەوازەیی و ناتەبایی هێزە کوردییەکانە. 

بڕیارە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی بەڕێوەبچێت، ماوەی چەند رۆژێکە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، واتە ١٤-٤-٢٠١٨. ئەوەی پێشبینی دەکرێت، کورسییەکانی کورد بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق، بەراوورد بە خولی رابردوو کەم دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کەژاڵ هادی فەقێ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە هاوکات بەربژێرە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ئەو حیزبە رایگەیاند “ئەم دۆخەی ئێستا بەتایبەت لە دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ئەو هەموو فرەلیستییەی، کە لە هەرێمی کوردستاندا دروستبووە، هەروەها پەرتەوازەیی هێزە کوردییەکان لە بەغدا لە ماوەی رابردوودا، بووە هۆکاری لە دەستدانی کۆمەڵێک دەستکەوت و ئیمتیازات و لاوازبوونی پێگەی کورد لەبەغدا”.

ئەو کاندیدەی یەکگرتووی ئیسلامی، لەبارەی پێشبینی کەمکردنی دەنگی کورد لەم خولەی هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق، گوتی “هۆکاری کەمکردنەکە دووخاڵە، یەکەم بەشداری کردنی کوردە بە فرەلیستی. دووەم پەرتەوازەیی و ناتەبایی هێزە کوردییەکانە. ئەوەی زۆر گرنگە، کە بەردی بناغەی هەستانەوەی هەموو وڵاتێک، تەبایی و دەستوورە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com