عەلی باپیر: تەماشاکەن ئەو ریفراندمە سەقەتەی کردمان چ زەرەرێکی لێداین

0

نوچەنێت

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە دوای شەش رۆژ لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر رایگەیاند “تەماشاکەن ئەو ریفراندمە سەقەتەی کردمان چ زەرەرێکی لێداین”.

رۆژی  هەینی ٢١-٤-٢٠١٨، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، دوای شەش رۆژ لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بەفەرمی بانگەشەی بۆ لیست و کاندیدەکانی دەستپێکرد. 

عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتی ناساندنی کاندیدانی حیزبەکەی  رەخنەی لە گشتپرسی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە  ٢٥-٩-٢٠١٧ی باشووری کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق گرت و گوتی “تەماشاکەن ئەو ریفراندمە سەقەتەی کردمان چ زەرەرێکی لێداین، چ دەرهاویشتەیەکی خراپی هەبوو، کەواتە ئێرە و بەغدا دوو شتی لەیەک دابڕاو نین، کاتێک دەتوانین لە بەغدا رۆڵێکی باش ببینین و مافەکانی خۆمان بچەسپێنین، کە لێرە تۆکمە و تووندوتۆڵ بین”.

ئەم هەڵوێستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کاتێکدایە، لە رۆژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی بەشداری کرد و داوای لە خەڵک کرد بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی گشتپرسی بکەن. هەروەها گوتی “ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ نەتەوەی کورد، بۆئەوەی تەعبیر لە مافە خۆرسک و سرووشتییەکەی خۆی بکات، کە بریتییە لە خاوەنی ئیرادەی خۆبوون و، لە وڵات و نیشتمانی خۆی بە ئازادی و سەربەستی بژی، هەموو لایەک بە جۆش و خرۆشێکی باشەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com