نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕیفراندۆم ژەهریش بێت، دەیخوات. دەشڵێت “ناشێ چەند دۆڕاوێك لە پێناو بانگەشەی هەڵبژاردن، بێ ڕێزی بە بڕیاری سەربەخۆیی گەلێك بكەن”.
رۆژی پێنجشەممە ١٩-٤-٢٠١٨، یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان و سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی، بەرانبەر دەنگی بەڵێی 92%ی گەلی كوردستان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، گوتی “ریفراندۆمچییەكان” دادگایی بكرێن.
ئاری عەبدوللەتیف، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی بەناونیشانی “وه‌ڵامێك بۆ كه‌نیزه‌كه‌كانی كۆشكی كۆماری” بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی “كه ده‌وڵه‌تت نه‌بوو، خۆشت نیت، ئیسلام، كه هات پێش هه‌موو شت ئه‌و كارانه‌ی، كه كردی، سهروهریەتی خاك و نیشتیمان بوو، ئه‌گه‌ر قورئانمان خوێندبێته‌وه، به‌شێكی به‌رفراوانی باسی خاك و سه‌روه‌ری و شكۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له كۆیله‌یی”.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی نووسیویەتی “چه‌ند دۆڕاوێك بۆ مه‌سه‌له‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌له به گاڵته و مایه‌پووچی باس ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ده‌بێت ڕیفراندۆمچییه‌كان بدرێنه دادگا. من یه‌كه‌م كه‌سم دادگایی بكرێم له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و شكۆی سه‌ربه‌خۆیی، له‌و دادگایه و به ده‌نگی دلێر ده‌ڵێم، به‌ڵێ من ریفراندۆمچییم”.