پەرلەمانی تورکیا لەبارەی عوسمان بایدەمیرەوە بڕیاری دا

0

نوچەنێت

بە بڕیاری پەرلەمانی تورکیا، مافی ئەندامێتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) سەندەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەردوو پەرلەمانتار، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزایان لە دژ دەرکراوە. بەم جۆرەش ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە، کە مافی پەرلەمانتارییان لێ سەندراوەتەوە، گەیشتە ١١ پەرلەمانتار و ٤٨ پەرلەمانتاری هەدەپە لەنێو پەرلەمانی تورکیادا ماونەتەوە.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەو کاتەی عوسمان بایدەمیر، شارەداری ئامەد بوو، ”سووکایەتی“ بە پۆلیس کردووە، لە ئەنجامیشدا بە زیندانیکردنی ساڵێک و ٥ مانگ سزا دراوە.

بەپێی ئەو بریارەی پەرلەمانی تورکیا، هەریەک لە عوسمان بایدەمیر و سەلما ئیرماک، چیتر سوود لە مافەکانی پەرلەمانتارێتی نابینن، هەرچەندە پێشتر ئیرماک لەلایەن هێزەکانی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com