نوچەنێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵى KNN و به ناڕاست وه‌سفكردنی، داوا ده‌كات داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌روونى موچه‌خۆران، تێكه‌ڵ به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ململانێى حزبى نه‌كرێن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كه‌ناڵى KNN، راپۆرته‌هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه و تیایدا هاتبوو، كه گوایه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى به وه‌زیرى ناوخۆى وتووه مووچه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى پاسه‌وانى به سیسته‌مى نوێى مووچه دابه‌ش نه‌كرێت.
ئێمه له نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانی وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رایده‌گه‌ینین، ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه دوور له ئیتیكى رۆژنامه‌وانییه و بێبه‌ڵگه‌یه، به‌بێ وه‌رگرتنى زانیارى و راى وه‌زاره‌تمان سه‌رله‌به‌رى راپۆرته‌كه دووره له راستى و له كۆبوونه‌وه‌كه هیچ بابه‌تێكى له‌و جۆره باس نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاى چاككردنى سیسته‌مى نوێى موچه، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وتوویه‌تى به فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ١٠ ملیار دینار بۆ موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دانراوه بۆ پێداچوونه‌وه به موچه به سیسته‌مى نوێ، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماده كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رپشك كراوه بۆ ده‌ستكاریكردنى سیسته‌مى نوێى موچه.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش، سیسته‌مى نوێى موچه سه‌رچاوه‌كه‌ى ٣٧٨ ملیار دینارى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان و ٣١٧ ملیار دینارى به‌غدایه.
له كۆتاییدا، هیوادارین داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌روونى موچه‌خۆران تێكه‌ڵ به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ململانێى حزبى نه‌كرێن.