بەم هۆکارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەدووری دەزانێت پەرلەمانی عێراق بتوانێت هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدات.

لە دوای پشووەکانی نەورۆزەوە پەرلەمانی عێراق، توانیویەتی تەنها یەک کۆبوونەوە ئەنجامبدات، رەنگە ئەوەمەش ببێتە دواهەمین کۆبوونەوەی ئەم خولەی پەرلەمان، چونکە بەشێک لەپەرلەمانتاران دووبارە خۆیان کاندیدکردووەتەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەهۆی سەرقاڵییان بە بانگەشەی هەڵبژاردن، کە بڕیار رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨ بەڕێوە بچێت ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن، پەرلەمان ناتوانێت رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوە تەواو بکات.

لە لێداوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، خۆشەوی خەلیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “دوێنی سێشەممە ١٧-٤-٢٠١٨، بڕیاروابوو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، کە بەشێکیان، دووبارە خۆیان کاندید کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا، بەهۆی سەرقاڵییان بە بانگەشەی هەڵبژاردنەوە”.

خۆشەوی خەلیل روونیشیکردەوە، کە ئەم خولەی پەرلەمان، تاکو ١-٧-٢٠١٨ بەردەوام دەبێت و دەتوانێت کۆبوونەوە بکات. بەدووری دەزانێت پەرلەمانی عێراق بتوانێت هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە بکات. دەشڵێت “ئەگەر بابەتێکی گرنگ یان شتێکی بەپەلە هەبێت پەرلەمان کۆبوونەوە دەکات، ئەگەرنا کۆبوونەوەی دیکە ناکرێت و بەو شێوەیەش کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ئەم خولەی پەرلەمان دێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com