
مالیکی جارێکی تریش هۆشداری دەداتە پێشمەرگە: نزیکی سوپا نەبنەوەو جێگاکانی خۆتان نەگۆڕن
نوچەنێت
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم
جارێكی تر نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق هۆشداری ده‌داته هێزی پێشمه‌رگه “كه له ئێستادا به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئینزاردان”، داواش ده‌كات پێشمه‌رگه شوێنه‌كانی خۆیان نه‌گۆڕن و له هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای عیراق نزیك نه‌بنه‌وه.
له هه‌واڵێكی به په‌له‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (العراقیه)ی نیمچه‌ڕه‌سمیدا كه ئه‌مشه‌و بڵاوكرایه‌وه، نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بۆ جاری دووه‌م هۆشداری ده‌داته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌وه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان نه‌گۆڕن و له هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای عیراق-یش، نزیك نه‌بنه‌وه.
نووسینگه‌كه‌ی مالیكی ئه‌مجاره‌یان هۆشداری ئه‌وه‌ی دایه پێشمه‌رگه (پاسه‌وانی هه‌رێم) كه شوێنه‌كانی خۆیان نه‌گۆڕن و نزیكیش نه‌بنه‌وه له هێزه چه‌كداره‌كان.
ئه‌م هۆشدارییه‌ی مالیكی دوای ئه‌وه دێت كه به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
هۆشدارییه‌كه‌ی نووسینگه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، دوای دوو رۆژ له‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی دێت له شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو، كه تیایدا، جگه له كوژرانی هاوڵاتییه‌كی توركمان، برینداربوونی چوار سه‌ربازی عیراقی و چوار پۆلیس و یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، نووسینگه‌ی نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق هۆشداری دایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئیستیفزازكردنی هێزه چه‌كداره‌كان له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دانبه‌خۆداگرتن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیستیفزازكردنێكی سه‌ربازی.
نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند:”پێویسته له‌سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كه له ناوچه تێكه‌ڵه‌كانن، هۆشیار و ئاگاداربن و دانبه‌خۆیاندابگرن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیستیفزازكردنێكی سه‌ربازی چاوه‌ڕوانكراو”.
نووسینگه‌كه داواشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، هیچ كارێك نه‌كه‌ن كه ببێته مایه‌ی دروستبوونی گرژی و تێكدانی سه‌قامگیری و توندبوونی هه‌ڵوێسته‌كان له‌و ناوچانه”.
هه‌روه‌ك نووسینگه‌كه‌ی مالیكی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئامۆژگاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، كه له هێزه حكومییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌و ئیستیفزازیان نه‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم به‌هۆی پێكهێنانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له سنووری كه‌ركوك و دیاله ئاڵۆزبووه.