وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی سبەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سنووری هەولێر و دهۆک، تەنها رۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە.

لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی سێشەممە ١٧-٤-٢٠١٨، وەزارەتی پەروەردە بڵاوکراوەتەوە تیدا هاتووە “لە سنووری هەولێر و دهۆک، تەنها رۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە، بەڵام لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت”.

هەروەها هەر ئەمڕۆش، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سوور رۆژێکی پشوو راگەیاند و گوتی “رۆژی چوار شەممە ١٨-٤-٢٠١٨ لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com