ئەم لایەنە سیاسییە نیگەرانی لیستە نوێیەکانە

0

نوچەنێت: تایبەت

جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو، دوو لیستی جیاواز بەشداری پرۆسەکەن و شانبەشانی حزبەکانی دیکە بانگەشەیان دەستپێکردووە. ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت “دروستبوونی حیزبە نوێیەکان، هەندێک لەدەنگی ئێمە و بەشێکی زۆر لەدەنگەکانی یەکێتی و پارتی دەبەن”.  

بڕیارە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، پڕۆسەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، لیست و کانددەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردن لە هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگن، درووستبوونی حیزبە نوێیەکانی باشوری کوردستان ترسی لای بەشێک لە حیزبەکان درووستکردووە، بەوەی کە رەنگە لەدەنگی ئەوان ببات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە بارەی کاری گەری درووستبوونی حیزبە نوێیەکان لەسەر رێژەی دەنگەکانی گۆڕان لە هەڵبژاردن، رایگەیاند “ئەنجامدانی هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و دەبێت هەموو لایەنەکان ئەنجامەکەیان قبوڵبێت، ئێمە ئەنجامی کۆتایییمان قبوڵە.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەکەی پێیوایە، کە دەنگەکانی کەم ناکات. گوتیشی “بێگۆمان درووستبوونی ئەو حیزبە نوێیانەی ئێستا، هەندێک لەدەنگی ئێمە و بەشێکی زۆریش لە دەنگەکانی یەکێتی دەبەن، هەروەها لەدەنگی پارتیش زۆر دەبەن”.

جەعفەر خەیات پێشبینی دەکات، بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق حزبەکەی، بەشێک لەدەنگی پارتی و یەکێتی بۆخۆی ببات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com