لەم پارێزگایە تەنیا رێگە بە ئاڵای حزبەکان دەدرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، هەر گەنجێک لەناو بازاڕی کەرکوک ئاڵای کوردستانی بەدەستەوە بێت، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکەوە لێی دەستێنرێت.

بڕیارە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨، پڕۆسەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە و ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کەرکوک بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جوان حەسەن، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارەی مامەڵەی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک لەگەڵ لایەنە کوردییەکان لەرووی بانگەشەی هەڵبژاردن، رایگەیاند “تاکو ئەمڕۆ هیچ کێشە و گرفتێک دروست نەبووە، بەڵام ئەوەی، کە جێگای نیگەرانییە لە کەرکوک، رێگە نەدانە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و بەکارنەهێنانی لەبانگەشەی هەڵبژاردن”.   

هەروەها جوان حەسەن دەڵێت “هەر گەنجێکی کورد لەناو بازاڕی کەرکوک ئاڵای کوردستانی بەدەستەوە بێت، یان پێی بێت، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکە لێی دەستێنرێت و رێگەنادەن بۆ بانگەشە بەکاری بهێنن، بەڵام هیچ شتێکیان بەرامبەر گەنجەکان ناکرێت”.

سەبارەت بەبانگەشەی لایەنە کوردییەکانیش لە کەرکوک گوتی “بۆ بابەتی بانگەشە و پۆستەر هەڵواسین، تەنانەت بەرزکردنەوەی ئاڵای حیزبەکانیش شتێکی ئاسایییەوە هیچ کێشەیەکیان نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com