نوچەنێت
ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسه‌ى تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى به زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌ویى شاره‌وانییه‌كان دروستكراون، به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوکات پڕۆژه‌بڕیارێک بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان په‌سندكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٤-٢٠١٨، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانێكى خۆى و شاندێكى وه‌زاره‌تەکەی بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار به كاروبارى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پێشكه‌شكردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه پرۆسه‌ى تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى به زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌ویى شاره‌وانییه‌كان دروستكراون و به‌پێى بڕیاره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌بڕیارێكى ته‌شریعى دیكه‌ى په‌سندكرد تایبه‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ى دیكه بۆ تاپۆكردنى زه‌ویى موڵكى میرى له سنوورى شاره‌وانییه‌كاندا كه به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر”. ئەوەش هاتووە “په‌سندكردنى ئەو پڕۆژه‌بڕیاره له په‌رۆشیى حكومه‌تە بۆ دۆخى كه‌مده‌رامه‌تان كه به ناچارى به زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر موڵكى گشتى خانوویان دروستكردووه، به ره‌چاوكردنى شایسته‌یى و هه‌بوونى مه‌رجه پێویسته‌كان”.
ئەو پڕۆژبڕیارە ماوه‌یه‌كە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و، بڕیاردرا بۆ په‌سندكردن ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.
دواى ئه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به په‌سندكردنى پڕۆژه‌بڕیاری چاره‌سه‌رى زێده‌ڕۆییى سه‌ر زه‌ویى كشتوكاڵ و به‌رده‌ڵان و ته‌رخانكراو بۆ دارستان و پاوان، كه لیژنه‌یه‌كى باڵاى هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌یكردووه، به‌مه‌به‌ستى په‌سندكردن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له دوا بڕگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى په‌سندكردووە بۆ پەیڕەوکردنی هه‌ردوو یاساى فیدراڵیى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى بۆ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوى ساڵى ١٩٩٨ و یاساى فیدراڵی پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ساڵى ٢٠١٠، كه رۆڵى كارایان ده‌بێت له په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى پیشه‌سازى و له هه‌مانكاتدا پشتگیریى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.