لەم سنوورە رێگری لە بانگەشی پارتی دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە و داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە و پارتی بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی لە پارێزگای کەرکوک دا، بەڵام لە پارێزگای موسڵ بەشدار دەبێ. قایمقامی قەزای شنگالیش دەڵێت “رێگری لە بانگەشی پارتی دەکرێت لە سنوورەکە”.

رۆژی دووشەممە ١٦-٤-٢٠١٨،  پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی ئەو حیزبە، بەبەشداری زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسەکانی و لایەنگرانی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا، بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، سەبارەت بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شنگال رایگەیاند “ئیدارەی شنگال ئیدارەیەکی ناشەرعی و نادەستورییە و یاسا جێبەجێناکرێت، بۆیە پارتی ناتوانێت بە ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، لە قەزای شنگال، ئەوەش پێچەوانەی دەستوور و یاسایە، ئەو هێزانەی، کە ناشەرعین رێگری لە بانگەشەی پارتی دەکەن”. 

قایمقامی قەزای شنگال، سەبارەت بەو هێزانەی، کە رێگری دەکەن، لەوەی پارتی لەشنگال بانگەشەی هەڵبژاردن بکات، گوتی “هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پەکەکەن، رێگە نادن پارتی لەشنگال بە ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com