
عێراق بەپارەی وەزارەتی رۆشنبیری فڕۆکەی سەرۆکایەتی دەکڕێت
نوچەنێت
به‌غدا ئاوێنه‌نیوز
مه‌یسون ده‌مه‌لوجی وته‌بێژ‌ی ئیئتیلافی عێراقییه ده‌ڵێت، ئه‌و پاره‌ی بۆ پڕۆژه‌ی به‌غدا “پایته‌ختی رۆشنبیری” ته‌رخانكراوه ده‌ڕوا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری تا”فڕۆكه‌ی جه‌نگیی” پێبكڕێت.
ده‌مه‌لوجیی له‌لێدوانێكیدا ئه‌مڕۆ (یه‌ك شه‌ممه) رایگه‌یاند “پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره‌كان به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زیری رۆشنبیری ئه‌نجامدراوه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 20 ملیار دینار، بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، له‌كاتێكدا ئه‌م پاره‌یه ته‌رخانكرابوو بۆ بوژاندنه‌وه‌ی قشڵه‌و شه‌قامی ره‌شید”.
وتیشی “وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش لای خۆیه‌وه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ دروستكردنی خانوو ته‌رخانكرابوو كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیاره‌و گواراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه “وا دیاره وه‌زیری رۆشنبیری زیاتر خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه له بڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی كه له‌ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ پێشوازیكردن له شانده بیانییه‌كان، پێشموایه پڕۆژه‌ی به‌غدا پایته‌ختی رۆشنبیرییه به‌هه‌مان چاره‌نوسی پڕۆژه‌ی نه‌جه‌ف پایته‌ختی رۆشنبیری ده‌ڕوا”.
ناوبراو ره‌خنه‌شی له حكومه‌ت گرتووه‌و ده‌ڵێت “به‌داخه‌وه بواری رۆشنبیری به‌شێوه‌كی گشتی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌راوێز كراوه، به‌و پێیه‌ی كه پاره له كاروباری زۆر دوور له رۆشنبیری خه‌رج ده‌كرێت”.