نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-٤-٢٠١٨، لە سنووری پارێزگای موسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات. بەرپرسێکی ئەو حزبەشبلەو سنوورە دەڵێت “لەوانەیە ٦ کورسی بەدەست بهێنین، بە کۆتای شەبەک و مەسیحییەوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ پارتی لە موسڵ، لەبارەی باگەشی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند “لە پارێزگای موسڵ دەستمان بە هەڵواسینی وێنە و لافیتەی كاندیدەكان كردووە و ئامادەكارییەكی باشمان كردووە، بەڵام بۆ راگەیاندن و شێوەی ئاهەنگ ئەمڕۆ بە تەواوەتی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین و لیستی خۆمان ڕادەگەیێنین”.
سەعید مەموزینی گوتی “پارتی لەو سنوورە، ٦١ كاندیدی هەیە، کە بە کۆتای شەبەکەوە دەکاتە ٦٢ کاندید. هەروەها كاندیدەكانیش لە زۆربەی نەتەوەكان پێكهاتووە كورد، عەرەب و توركمان. لەو ژمارەیەش ٦ کاندیدیان ژنن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ پارتی لە موسڵ دەڵێت، پێشتر پارتی لەم سنوورە ١٠ کورسی هەبوو بەڵام بەهۆی نەبوونی پێشمەرگە لەم ناوچانە و تێکچوونی دۆخەکە لەوانەیە ٦ کورسی بەدەست بهێنین، بە کۆتای شەبەک و مەسیحییەوە.