پارتی لەم ناوچەیە چاوەڕیی دەنگی زیاتر دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی دەنگی زیاتر لە ناو دەنگدەرانی سنوری لەپارێزگای هەڵەبجە، بۆ لیستی پارتی و کاندیدەکانی پارتی دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٤-٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسەکانی و لایەنگرانی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدولڵا، بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەستپێکرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لە بارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند “ئێمە لە سبەینێوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین لە ناو کادیر و جەماوەری خۆمان و تەواوی خەڵکی سنوری ناوچەکەمان، لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری، بەپێی ئەو بەرنامەی، کە دانراوە، بەشێوەیەکی شارستانیانە و سەردەمیانە”.

بەشارەتی لەبارەی رێژەی دەنگەکانیان لە زۆنی سەوز گوتی “ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەمەکدارییەکی کۆنکرێتی لە ناو ئەندام و کاردیر و لایەنگرانی پارتی هەیە، بۆ دەنگدان بە پارتی، هەروەها چاوەڕوانی دەنگی زیاتر لەناو دەنگدەرانی سنورەکەمان، بۆ لیست و کاندیدەکانی دەکەین”. 

ئەندامی سەرکردایەتی پارتی داوا، لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە و شارستانیانە، هەر حزبێک بەپێی مێژووی خۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆی بکات، هیچ حزبێک نەکەوێتە پەلاماردانی حزبێکی دیکە، بۆ ئەوەی یەکڕیزی ناو گەلی کوردستان، تەبایی میللەتەکەمان و وڵاتەکەمان بپارێزین.

هەروەها گوتی “پێویستە پڕۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن لە کوردستان، بکەین بە پڕۆسەی زیاتر بێ ئومێدکردنی نا حەزەکان و دوژمنەکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی هیوا و ئومێدی خەڵکی کوردستان بەم ئەزموون و دەس کەوتەی بەدەستمان هێناوە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com